نێیمار سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رازیل له‌به‌رده‌م ریكۆردێكی گه‌وره‌دایه
نێیمار دا سیلڤا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی یاریی ژماره 100 خۆیه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل.
یاریزانانی به‌ڕازیل له سه‌نگاپووره ئاماده‌كاریی بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌نیگال ده‌كه‌ن كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له یارییه‌كی دۆستانه رووبه‌روو ببنه‌وه، سێ رۆژی دواتریش به‌رامبه‌ر نایجیریا یاریی ده‌كه‌ن.
دوای تێپه‌ڕینی 9 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م یاریی به درێسی سیلیساو ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵ و 11 مانگ بوو نێیمار دا ئاماده‌یه به‌شداری سه‌ده‌مین یاریی به درێسی به‌رازیل بكات.
ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی به‌رازیل به‌شداری راهێنانه‌كانی به‌رازیلیان كرد و بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئاماده‌ن.