راهێنه‌ری چیللی: نه‌ده‌بوو باشترین یاریزانی مێژوو به كارتی سوور بكرێته ده‌ره‌وه
دوای یارییه‌كه راهێنه‌ری چیللی سه‌رسوڕمانی خۆی به‌رامبه‌ر كارته سووره‌كه‌ی مێسی نیشاندا و دووپاتیده‌كاته‌وه ناوبژیوان ده‌یتوانی به كارتی زه‌رد رووداوه‌كه تێپه‌ڕێنێت و نه‌ده‌بوو باشترین یاریزانی مێژوو به كارتی سوور بكاته ده‌ره‌وه.
ریناڵدۆ روێدا راهێنه‌ری چیللی له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: وه‌كو شه‌شه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ره‌كه گه‌یشتینه كۆپا ئه‌مریكا و له پله‌ی چواره‌م كۆتاییمان هێنا، ره‌نگه له‌ماوه‌ی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه له ئاستی خۆمان نه‌بووبین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ونمان به‌وه ده‌بینی به پله‌یه‌كی باشتر كۆتایی به پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه بهێنین.
ریناڵدۆ رۆیدا ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له نێوان مێسی و میدێل روویدا جێگه‌ی داخه، ناوبژیوان ده‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به 10 یاریزان یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد، هه‌روه‌ها باشترین یاریزانی جیهان به كارتی سوور ده‌ركرا شتێكی ناخۆشه و نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره كرابا، چونكه له جێگه‌ی خۆی نه‌بوو.
راهێنه‌ری چیللی گوتیشی: پێموایه ئاساییه دوو یاریزان هه‌ندێك جار به‌م شێوه‌یه رووبه‌روو ببنه‌وه چونكه له‌پێناو بردنه‌وه ده‌جه‌نگن، ته‌نیا چه‌ند وشه‌یه‌كیان ده‌ربڕی و به‌ریه‌ك كه‌وتن كارتی زه‌رد بۆ هه‌ردووكیان به‌س بوو له‌جیاتی كارتی سوور.