سه‌رۆكی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌خێرایی وه‌ڵامی كریستیانۆ ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێو یاریگه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به پێنج په‌نجه‌كانی ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه 5 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه و یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش تا ئێستا ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ئه‌مه‌ش وای له سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ كرد وه‌ڵامی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس بداته‌وه.
ئێنریكی سیریزۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كریستیانۆ 5 نازناوی چامپیۆنزلیگی نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵكو خاوه‌نی 3 نازناوه، چونكه له دوو یاری به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاری نه‌كردووه و ریال مه‌دریدیش به‌بێ كریستیانۆ بۆته پاڵه‌وان.
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریگه‌ی وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دۆڕا، له دوای یارییه‌كه كریستیانۆ پێنج په‌نجه‌كانی ده‌ستی بۆ هانده‌ران به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له میدیاكان زۆرترین كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.