راستییه‌ك ئاشكرا بوو، ڤینگه‌ر به پاره رازیكراوه تا ئارسێناڵ جێبهێڵێت
دوای تێپه‌ڕبوونی 24 كاتژمێر به‌سه‌ر بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر له ئارسێناڵ، سه‌رچاوه‌یه‌كی بریتانیا ئاشكرای كرد كه ڤینگه‌ر خواستی وازهێنانی له یانه‌كه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام به‌زۆر رازیكراوه تا ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
ئارسن ڤینگه‌ر دوای تێپه‌ڕبوونی 22 ساڵ له راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ دوێنێ به فه‌رمی له په‌یجی یانه‌كه‌ی وازهێنان و جیابوونه‌وه‌ی له ئارسێناڵ راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 نیسانی 2018 پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا رایگه‌یاند كه ئارسێناڵ به‌خواستی خۆی وازی نه‌هێناوه، به‌ڵكوو 11 ملیۆن پاوه‌ندی له پێناو ده‌ستهه‌ڵگرتن له پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا هه‌مان ئه‌و زانیارییانه‌ی پشت‌راست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئارسن ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 68 ساڵ پشتگیری (ستان كۆرێنكی) خاوه‌نی له‌ده‌ستدا و به كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن ڤینگه‌ر رازیكراوه له پۆسته‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر له 22 ئۆكتۆبه‌ری 1949 له شاری سترابێرگی فره‌نسا له دایك بووه، سه‌ره‌تا هه‌ر له‌و شاره ده‌ستی به كاری راهێنه‌رایه‌تی كرد، پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و ته‌نیا بۆ 8 یاری سه‌رپه‌رشتی ئه‌رك و مه‌شقی یانه‌ی نانسی كرد، دواتر له نێوان له 1988 تا 1994 ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك راهێنه‌ر له یانه‌ی مۆناكۆ تاقی كرده‌وه پاشان روویكرده یانه‌ی ئارسێناڵ و سه‌رپه‌رشتی 1192 یاری یانه‌ی ئارسێناڵی كرد.