به فه‌رمی تیروپشكی پاڵاوتنه‌كان بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر و جامی ئاسیا راكێشرا
تیروپشكی پاڵاوتنه‌كان بۆ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر و جامی ئاسیای 2023 راكێشرا، هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و عێراق كه‌وتنه هه‌مان كۆمه‌ڵه.
هه‌ڵبژارده‌كان له 40 وڵات پێكهاتووه و به‌سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه دابه‌ش كراون، یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چوار باشترین دووه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كان راسته‌وخۆ بۆ جامی ئاسیای 2023 سه‌رده‌كه‌وێت و به‌شداریی له قۆناخی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالیش ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: چین، سوریا، فلیپین، ماڵدیڤ و گوام
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئوسترالیا، ئوردن، تایوان، كوێت و نیپال
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: ئێران، عێراق، به‌حرێن، هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: سعوودیه، ئوزبه‌كیستان، فه‌ڵه‌ستین، یه‌مه‌ن و سنگاپورا
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: قه‌ته‌ر، عومان، هیند، ئه‌فغانستان و بێنگلادیش
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: ژاپۆن، قیرغستان، تاجیكستان، ماینمار و مۆنگۆلا
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م: ئیمارات، یه‌مه‌ن، تایلاند، مالیزیا و ئیندۆنسیا
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م: كۆریای باشوور، لوبنان، كۆریای باكوور، توركمنستان و سریلانكا