"ناوی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا ده‌كرێت"
واده‌ی دیاریكردنی ناوی به‌ربژێرانی باڵۆن و دۆر و كاتی مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنیشان كرا و پێشبینی ده‌كرێت مێسی دوای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بێت.
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فڕه‌نسا كه سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه ده‌كات بڕیاری داوه له 21ـی مانگی داهاتوو ناوی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2019 بڵاو بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه له مانگی 2/12/2019 له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت له پاریس ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا ده‌كات و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانیش له‌سه‌ر ئاستی خانمان و باشترین یاریزانی لاوی ساڵیش دیاری ده‌كات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، لیۆنێل مێسی دوای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست، نزیكترین ركابه‌ره بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین حه‌ڵاتی تۆپی زێرین.