بۆچی هیچ فرۆكه‌یه‌ك ناتوانێت به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی مێسی دا بڕوات؟
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا راستی ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاشكرا كرد كه گوایه هیچ فرۆكه‌یه‌ك ناتوانێت به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی مێسی دا بڕوات و پێشتر ئه‌و بابه‌ته سۆشیاڵ میدیای هه‌ژاند بوو.
خاڤێر سانچێز سه‌رۆكی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی فرۆكه‌خانه‌یه له شاری بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هۆكاری نه‌فڕینی هیچ فرۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی مێسی هیچ په‌یوه‌ندی به‌و یاریزانه نییه.
ماڵه‌كه‌ی مێسی كه‌وته ناوچه‌یه‌ك كه 25 كیلۆمه‌تر له شاری بارسێلۆنا دووره، ئه‌و شوێنه‌ی مێسی لێی نیشه‌جێیه ناوچه‌یه‌كه كه له لایه‌ن شاره‌وانی بارسێلۆنا فڕینی فرۆكه به‌سه‌ریدا قه‌ده‌غه كراوه، چونكه ئه‌و شوێنه كۆمه‌ڵێك رووه‌كی ده‌گمه‌ن و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی تێدایه كه مه‌ترسی له ناوچوونیان له‌سه‌ره، بۆیه رێگه نادرێت هیچ فرۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕ بێت.
بۆیه هه‌ر فرۆكه‌یه‌ك رووده‌كاته بارسێلۆنا پێویسته به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست بسووڕێته‌وه و پاشان له فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنا بنیشێته‌وه.