سه‌ردار ساڵح دوای 3 رۆژ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
سه‌ردار ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی ئاشتی دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی یانه‌كه بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌ربخات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی ئیداره‌ی یانه‌كه كردووه، به‌ڵام به‌نه‌خێر وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه و داوایان لێكردووه جارێ په‌له له بڕیاره‌كه‌ی نه‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 جه‌نیوه‌ری 2019، سه‌ردار ساڵح كه پێشتر راهێنه‌ری چه‌ندان یانه‌ی شاری سلێمانی بووه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه، له كاتێكدا 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ی نووسیوه.
سه‌ردار ساڵح له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی توانیم وه‌رزی رابردوو یانه‌ی ئاشتی له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان رزگار بكه‌م، ئه‌م وه‌رزه‌ش خه‌ونی من ئه‌وه بوو یانه‌كه بۆ خولی نایاب سه‌ربخه‌م، به‌س به‌داخه‌وه نه‌متوانی، بۆیه داوای لێبوردن له هه‌موو لایه‌كه‌م ده‌كه‌م و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له پۆسته‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نم.
سه‌ردار ساڵح له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ئاشتی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان نه‌داوه، ده‌شڵێت: من ویژدانم قبوڵ ناكات مووچه له یانه‌ی ئاشتی وه‌ربگرم، له كاتێكدا نه‌متوانیوه یانه‌كه‌م بۆ خولی نایاب سه‌ربخه‌م.
سه‌ردار گوتیشی: ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ئاشتی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ردار ساڵح پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان راهێنه‌ری یانه‌كانی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش بووه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاشتی به‌شداری له خولی پله‌یه‌كی كوردستان كرد، له كۆی 7 یاری، 2 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هاته‌ڕێ و به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنا و ته‌نیا مانه‌وه‌ی له خوه‌كه پێ‌بڕا و ماڵئاوایی له‌م وه‌رزه كرد.