مۆرینهۆ دوای 4 كاتژمێر شوێنگره‌وه‌ی كریستیان ئێریكسۆنی گواسته‌وه
تۆتێنهام دوای چه‌ند كاتژمێرێك شوێنگره‌وه‌ی كریستیان ئێریكسنی دیاریكرد و ستیڤن بێرگوینی هۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
گرێبه‌ستی ئه‌م هێرشبه‌ره بیست و دوو ساڵیه له‌گه‌ڵ تۆتێنهام به سی ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت و ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ئێریكسن كه ریزه‌كانی سپێرزی به‌ره‌و ئینته‌ر میلان جێهێشت.
ئه‌م یاریزانه هۆڵه‌ندیه ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م زستانه‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه دوای ئه‌وه‌ی گیدسۆن فێرناندێز له بێنفیكاوه گواسته‌وه ریزه‌كانی.
ستیڤن بێرگوینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئا‌یاكس بوو، دواتر روویكرده تیپی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانی ئایندهۆڤن، دوای 8 ساڵ یاریكردن له ریزه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و تیپی یه‌كه‌می ئایندهۆڤن ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه به‌ره‌و تۆتێنهام جێده‌هێڵێت.
ستیڤن بێرگوین له‌گه‌ڵ ئایندهۆڤن به‌شداریی 149 یاری كردووه 31 گۆڵ و 41 ئاسیستی كردووه.