هازارد له نوێترین دیمانه‌یدا باسی مێسی و كریستیانۆ ده‌كات
ئیدین هازارد له نوێترین دیمانه‌یه‌دا به‌ڵێن به هانده‌رانی ریال مه‌درید ده‌دات ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ یانه‌كه‌ی بباته‌وه، ده‌شڵێت: ده‌توانم به‌ره‌نگاری مێسی و باشترینه‌كانی لالیگا ببمه‌وه.
ئیدین هازارد یاریزانی به‌لجیكی له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی كۆرێرۆ دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌ونێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كه ئێستا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان یاری ده‌كات، ده‌شڵێت: كاتێك منداڵ بووم به‌رده‌وام زێدانم كردبووه نموونه‌ی یاریزانان، ژووره‌كه‌م پڕكردبوو له وێنه‌ی ئه‌و، هه‌رچه‌نده زۆر راهێنه‌ر مه‌شقیان به من كردووه له‌وانه كۆنتی و ساری و چه‌ندانی تریش، به‌ڵام زێدان له هه‌مووان جیاوازتره.
ئیدین هازارد گوتیشی: 7 ساڵم له‌گه‌ڵ چێڵسی تێپه‌ڕ كرد و هه‌رگیز ئه‌و رۆژانه له‌بیر ناكه‌م، به‌ڵام ئێستا كه له ریال مه‌درید هاوشانی ئه‌و هه‌موو یاریزانه گه‌ورانه یاری ده‌كه‌م واهه‌ست ده‌كه‌م له به‌هه‌شتی خودام.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مێسی له لالیگا، هازارد ده‌ڵێت: رووبه‌ڕبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ مێسی زۆری نه‌ماوه، ده‌توانم به‌ره‌نگاری باشترینه‌كانی لالیگا ببمه‌وه.
هازارد له وه‌ڵامی رۆیشتنی كریستیانۆ و كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌ڵێت: منیش ده‌مه‌وێت هاوشێوه‌ی كریس نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ببمه‌وه و یارمه‌تیده‌ری راهێنه‌ر و یاریزانه‌كان بم.