به‌په‌له‌... كۆتینهۆ گه‌یشته‌ میونشن

ئه‌مڕۆ وه‌ك یاریزانی نوێی بایرن میونشن به‌شداریی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌كات

کۆتینهۆ ناوەڕاستکاری بڕازیلی ئیسپانیای جێهێشت و بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ی بایرن میونشن گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 18 ئۆگه‌ستی 2019 بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا فلیپ کۆتینهۆ ناوەڕاستکاری بڕازیلی لەگەڵ کیا جورابچیان بەرێوەبەری کارەکانی گەیشتنە شاری میونشن و بریارە ئەمڕۆ بەشداری یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی بکات و دواتریش بە هاندەران و میدیاکاران دەناسێنرێت.

کۆتینهۆ دوای تەنها یەک وەرز یاریکردن لە ریزەکانی بارسێلۆنا، ئەم هاوینە بە شێوەی کاتی و بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.