پاریس سانجێرمان ئۆفهرێكی ریال مهدریدی بۆ كڕینی نێیمار ڕهتكردهوه
سهرچاوهیهكی راگهیاندنی فرهنسا ئاشكرای كردووه پاریس سانجێرمانی ئۆفەرێکی ریال مەدریدی لە پێناو دەستبەرداربوون لە نێیمار داسیلڤا رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی له راپۆرته ههواڵێكدا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پێناو گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا یاریزانی بڕازیلی پاریس سانجێرمانی ئۆفەرێکیان بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ هەر یەکە لە گاریس بەیل، خامێس رۆدریگێز و کەیلۆر ناڤاس پێشکەش بە یانەی فڕەنسیەکە کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەم یانەیە بەم ئۆفەرە رازی نین و رەتیانکردووەتەوە.
سەرچاوەکە هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی شاهانەکانی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە بەرپرسانی شازادەکان ئامادەنین کەمتر لەو پارەیەی کە ئەو یاریزانەکانی پێ گواستۆتەوە کە ئەویش 222 ملیۆن یۆرۆ نیمۆ بفرۆشن.
جگە لەم ئۆفەرە، پاریس سانجێرمان دوو ئۆفەری بارسێلۆناشی رەتکردووەتەوە، کە بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی لیکیپ هەریەکە لە بارسێلۆنا و ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس بۆ گواستنەوەی نێیمار لەسەر هێڵن.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبهستهكهی لهگهڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ ههڵوهشاندهوه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، لهگهڵ یانهی پاریسییهكهش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.