عێراق شكستی به ئێران هێنا و هه‌نگاوێك له مۆندیال نزیك ده‌بێته‌وه
له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا و مۆندیالی 2022، عێراق شكستی به ئێران هێنا و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر خاكی ئوردن به‌ره‌نگاری ئێرانی ركابه‌ری له‌مێژنه‌ی بووه‌وه، له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، موهه‌نه‌د عه‌لی هێرشبه‌ری عێراق گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر ئه‌حمه‌د نورالله ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، مه‌سعوود شوجاعی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، له دواساته‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌ش عه‌لا عه‌باس گۆڵێكی كوشنده‌ی له دژی ئێران تۆمار كرد و وڵاته‌كه‌ی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هێشته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می گرتووه، به‌حرێن به 8 خاڵ و ئێران به 6 خاڵ له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه‌ی ئه‌مرۆ له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن رووبه‌ڕووی به‌حرێن ده‌بێته‌وه.