كۆنتی وازی نه‌هێنا تا ئه‌م یاریزانه‌ی گواسته‌وه‌

ئه‌م یاریزانه‌ گه‌یشته‌ میلانۆی ئیتاڵیا

کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی گەیشتە شاری میلانی ئیتاڵیا.

دوای یەکلایی کردنەوەی گواستنەوەی کریستیان ئێریکسن ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، ئەو یاریزانە بەیانی ئەمرۆ بە مەبەستی بەشداریکردن لە پشکنینە پزیشکیەکان گەیشتە شاری میلان و بریاروایە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەنجامیدانی پشکنینەکان بە سەرکەوتوویی، گرێبەستەکەی واژۆ بکرێت و پاشانیش بە میدیاکان بناسێندرێت.

ئێریکسنی دانیمارکی لە چەند وەرزی رابردوو هەوڵی زۆریدا یانەکەی جێبێڵێت و چەندین یانەش لەسەر هێڵ بوون دیارترینیان یانه‌ی ریال مه‌درید بوو، دواجار ئینتەر میلان توانی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی.

كریستیان ئێریكسنی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌ هاوینی 2013 له‌ یانه‌ی ئایاكس به‌ به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ تۆتێنهام، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كۆی 305 یاری 69 گۆڵ و 89 ئاسیستی كردووه‌ و له‌ هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆتێنهام كۆتایی پێده‌هات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ ئاماده‌نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ ماڵئاوایی له‌ یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ كرد.