دی لیخت هۆكاری راسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یوڤێنتۆس ئاشكرا كرد
دی لیخت له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی یوڤێنتۆس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌هۆی سه‌رسامی بوونیه‌تی به شێوازی به‌رگریكارانی ئیتاڵیا، ده‌شڵێت: زۆر سه‌رسامم به كاناڤارۆ، مالدینی و نێستا.
دوای ئه‌وه‌ی یوڤێنتۆس گواستنه‌وه‌ی دی لیختی به گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز به 67 ملیۆن پاوه‌ند راگه‌یاند، ئه‌و یاریزانه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له منداڵییه‌وه عاشقی شێوازی به‌ریگریكردنی یاریزانانی ئیتاڵیایه، ده‌شڵێت: ئه‌و شێوازه به‌رگریییه‌ی ئیتاڵیا سه‌رنجی راكێشام په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكه‌م.
دی لیخت گوتیشی: هاتنم بۆ یوڤێنتۆس ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌بوو كه ویستم ئاستی خۆم له‌و یانه پێشبخه‌م و ئاستی خۆم له ڕووی به‌رگرییه‌وه باشتر بكه‌م.
دی لیخت له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئا‌یاكس تاقی ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: ئومێدی گه‌وره‌م هه‌یه كه نازناوی گه‌وره له‌گه‌ڵ یوڤی ببمه‌وه.
دی لیخت له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه و له ته‌مه‌نی 9 ساڵییه‌وه له‌و یانه‌یه یاریكردووه، له‌م هه‌فته‌یه به فه‌رمی روویكرده یوڤێنتۆس بووه گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژووی سێریا ئه‌ی و سێیه‌م گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی یوڤێنتۆس.