"به‌ فه‌رمی پاریس سانجێرمان له‌ باره‌ی نێیمار وه‌ڵامی بارسێلۆنای دایه‌وه‌"

"پاریس سانجێرمان مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كردووه‌"

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی بارسێلۆنای داوه‌ته‌وه‌ و مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ نێیمار بۆ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ ئاشكرا كردووه‌.

پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ كۆتینهۆ و راكیتیچ له‌گه‌ڵ بڕێك پاره‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ پاریس سانجێرمان دوایین وه‌ڵامی بارسێلۆنای داوه‌ته‌وه‌ و پێی راگه‌یاندوو‌ن كه‌ ئه‌وان كۆتینهۆیان قبوڵه‌، به‌ڵام راكیتیچیان ناوێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ كه‌ پاریس سانجێرمان مه‌رجی خۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ نێیمار ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ پێكدێت له‌ 100 ملیۆن یۆرۆیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیكه‌ كۆتینهۆ و (دێمبلی یان سیمیدۆ)ش تێھه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی بارسێلۆنا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ڤاڵڤێردی نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری دێمبلی و سیمیدۆ بێت.

نێیمار له‌ هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له‌ كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له‌ كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.