درۆگبا بەیەکجاریی وازی لە یاریی تۆپی پێ هێنا

لە تەمەنی 40 ساڵ خاڵێکی دانا

دیدیێ درۆگبا دوای 20 ساڵ یاریکردن بە یەکجاریی لە تەمەنی 40 ساڵی وازی لە یاریکردن هێنا.

دوای شکستەکەیان لە یاریی کۆتایی کۆتایی خولی یەکگرتووی نیشتیمانی تۆپی پێ، درۆگبای هێرشبەری فیۆنێکس رایسینگ کە ساڵی رابردوو پەیوەندیی بەو یانە ئەمریکییەوە کردبوو، بڕیاری بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت و خاڵێک لە کۆتایی ئەو چریۆکە دابنێت کە لەوەتەی 1998وە دەستیان پێکردووە.

درۆگبا لە ماوەی یاریکردنی درێسی یانەکانی مارسێی فڕەنسی و چێڵسی ئینگلیزی و گاڵاتەسەرای تورکی پۆشی و لە کۆی 679 یاریدا، 367 گۆڵی کرد و 104 یاریی نێودەوڵەتیشی بە درێسی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار ئەنجام دا.

درۆگبا لەگەڵ چێڵسی بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی پرێمەرلیگ و جامی فاشی بردەوە.