"ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان كریستیانۆ و ساری بڵاو كرایه‌وه"
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا به‌خێرایی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ماوریزیۆ ساری و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاو كرده‌وه كه تێیدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو یوڤێنتۆس له هێڵی پێشه‌وه به‌چی پلان و ته‌كتیكێك یاری ده‌كات.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا، به پشتن به‌ستن به راپۆرتێكی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سه‌ره‌له‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس هاوشانی فابیۆ پارتیچی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه بۆ بینینی كریستیانۆ گه‌شتی كه‌ناره‌كانی (كۆتی دی ئازۆر) كردووه كه شوێنێكی گه‌شتیارییه له نزیك سنووره‌كانی فره‌نسا.
سه‌رچاوه‌كان زانیاری ئه‌وه‌یان بڵاو كردۆته‌وه، ساری له‌گه‌ڵ كریستیانۆ یه‌كتریان بینیوه و قسه‌یان له‌سه‌ر ته‌كتیكی هێڵی پێشه‌وه‌ی یوڤێنتۆس بۆ وه‌رزی 2019 ـ 2020 كردووه.
ساری له دانیشتنه‌كه‌دا به كریستیانۆی گوتووه كه پلانێكم داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین ماندووبوون زۆرترین گۆڵ بكه‌یت، داوای له كریستیانۆ كردووه چیتر پێویست ناكات تۆ له باڵه‌كان یاری بكه‌یت و پێویسته رۆڵی یاریزانی ژماره (9) له سه‌ره‌ڕم ببینیت و له نێو ناوچه‌ی سزا جێگیر بیت.
ساری به كریستیانۆی گوتووه هه‌ریه‌ك له پاوڵۆ دیبالا، ماندزۆكیچ، دۆگڵاس كۆستا و بێرنادیسكی له نێو یاریگه پاڵپشتیت ده‌كه‌ن و تۆپ به ئاراسته‌ی تۆ ده‌نێرن.
ساری پێشنیاری ئه‌وه‌شی بۆ كریستیانۆ كردووه ده‌توانێت رۆڵی هێرشبه‌رێكی ئازادیش له نێو یاریگه ببینێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، ساری نایه‌وێت كریستیانۆ له باڵه‌كان یاری بكات چونكه ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه و زیاتر له هێڵی ناوه‌راست و پێشه‌وه جێگیری بكات، ئه‌وكات ده‌توانێت به كه‌مترین وزه زۆرترین گۆڵ بۆ یوڤی بكات.
ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی ناپۆلی و چێڵسی له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی یوڤێنتۆس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو كریستیانۆ زۆرترین ریكۆردی نوێ تۆمار بكات، گوتیشی: راهێنه‌ری زۆر یاریزانی گه‌وره بوومه، به‌س هیچیان به ئه‌ندازه‌ی كریستیانۆ گه‌وره نه‌بوونه، بوونی كریستیانۆ كاره‌كان ئاسان ده‌كات.