ئەوەی لەسەر لۆکاس مۆرا نایزانن
هەوراز کاوە
سه‌رده‌می منداڵی لوكاس مۆرای ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی وه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه زیاتر له فیلمێكی سینه‌مایی ترسناك ده‌چێت، ئه‌و له ناوچه‌یه‌كی ساوپاولۆ ده‌ژیا كه پڕبووه له قاچاخچییه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و له گه‌ڵیشیدا بازرگانییان به‌چه‌كه‌وه كردووه.
لوكاس مۆرا پێیوانییه شاره‌كانی به‌رازیل و به‌تایبه‌ت ساوپاولۆ له‌ده‌ست تاوان و تاوانكاران رزگاریان ببێت. هه‌رچه‌نده دایك و باوكی مۆرا له ناوچه‌یه‌كی ئارامی ساوپاولۆدا ده‌ژین، به‌ڵام هێشتا جێگه‌ی ترسه بۆ لوكاس تاكو ئێستایش خه‌یاڵی لای دایك و باوكێتی، چونكه ئه‌وان له ساوپاولۆن. لوكاس مۆرا یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی به‌رازیلی، پاش به سه‌ربردنی پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین نازناو، ئه‌وه فه‌ره‌نسای جێهێشت و په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی تۆتنهامه‌وه كرد.
مۆرا سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه هه‌لی پێ به‌خشیم له دوو یانه‌ی گه‌وره یاری بكه‌م، هه‌روه‌ها به‌منداڵی ژیانێكی قورسم هه‌بوو، ده‌توانم بڵێم له ناو ئاگردا ده‌ژیاین، چوارده‌ورمان به تاوان و توندوتیژیی گیرابوو، هۆكاری سه‌ره‌كییش بوونی ئه‌و هه‌موو قاچاخچییانه بوون، كه بازرگانییان به چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرد، به كورتییه‌كه‌ی رۆژانه تاوانی زۆرمان به چاوی خۆمان ده‌بینی. لێتان ناشارمه‌وه هاوڕێی زۆرم هه‌بوون، كه هه‌ندێكیان ته‌سلیمی دۆخه‌كه بوون و چوونه ناو جیهانی تاوانكارییه‌وه، به‌شێك له‌وانه تاكو ئێستایش له زینداندان و به‌شێكی دیكه‌شیان مردن، به‌ڵام ئێمه به پێچه‌وانه‌وه كارێكی دیكه‌مان هه‌ڵبژارد.
له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رده‌وام یاریمانده‌كرد و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ونی ئه‌وه‌م هه‌بوو ببمه یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ، هه‌ڵبژاردنی تۆپی پێ رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌وه‌ی كه نه‌كه‌ومه ناو گێژاوی تاوانكارییه‌وه، ئه‌وكاته‌ی منداڵ بووم خه‌ونم به‌وه‌وه ده‌بینی كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنم له تۆپی پێدا بتوانم ژیانێكی باش بۆ خێزانه‌كه‌م دابین بكه‌م و له‌وڕووه‌وه ناتوانم رۆڵی باوكم له‌یاد بكه‌م، ئه‌و هه‌میشه بۆ رێگا راسته‌كان هانیده‌دام.
لوكاس مۆرا زیاتر ده‌ڵێت: زۆر قورسه له ساوپاولۆ كۆتایی به تاوان و توندوتیژی بهێنرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رازیل تووشی ئه‌م په‌تایه بووه، له‌و بڕوایه‌دام نه‌ك كۆتایی پێنه‌هێنراوه، به‌ڵكو له‌م ده ساڵه‌ی رابردوودا تاوانه‌كان زیادیشیان كردووه و هیچ كه‌س ناتوانێت شه‌وان به ئارامی پیاسه‌یه‌ك بكات. بۆ كه‌سوكارم له ئێستادا دایك و باوكم و خوشكه‌كانم له‌هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ناژین كه منداڵیم تێدا به‌سه‌ر بردوو، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك له هاوڕێیانم له‌وێن، هه‌ركاتێكیش سه‌ردانی به‌رازیل ده‌كه‌م به دڵنیاییه‌وه چاوم پێیان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام شه‌وانی ساوپاولۆ ترسناكه، چاوت به دزینی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێت و رووداوی جۆراوجۆر رووده‌ده‌ن و ژیان له‌وێ زۆر قورسه. لێتان ناشارمه‌وه دایك و باوكم له جێگایه‌كی زۆر باش‌دا ده‌ژین، به‌ڵام هه‌میشه بیریان لێده‌كه‌مه‌وه چونكه ئه‌وان له به‌رازیل ده‌ژین ته‌نانه‌ت له ساوپاولۆ ژیان له‌وێ قورسه، بۆیه هه‌میشه بیرم لایانه شته‌كان له ئه‌وروپا جیاوازن، لێره ده‌توانیت شه‌وان به‌بێ ترس پیاسه بكه‌یت، له‌خوا داواكارم خێزانه‌كه‌م بپارێزێت. پێویستم به پێنج مانگبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌زمونه نوێیه‌كه‌مدا خۆم بگونجێنم و بابه‌ته‌كه كه‌مێك ئاڵوزبوو، چونكه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی نوێ كارده‌ده‌كه‌م، هاوڕێی نوێم هه‌یه و له شارێكی دیكه ده‌ژیم، ئه‌مه جگه له خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و كلتورێكی جیاواز.
به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ ئاماده‌كاریی زۆر باشمان كردووه و راهێنه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م لێده‌كات ئاستی به‌رز نیشانبده‌م، شێوازی یاریكردن له ئینگلته‌را زیاتر پشت به دینامیكییه‌ت ده‌به‌ستێت، من تاكو ئێستا له ئاستی یاریكردنم رازیم، بڕوام به‌وه‌یش هه‌یه بتوانم كاری گه‌وره‌تر بۆ یانه‌كه‌م بكه‌م.
به‌ر له كۆتایی دیداره‌كه لوكاس مۆرا وتی: به‌ڵێ بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه بڕیارێكی دروستمداوه ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دان به‌وه‌دا ده‌نێم پێنج ساڵی زۆر نایابم له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به‌سه‌ربرد، زۆر نازناومان برده‌وه، زۆر شتی نوێ له‌وێوه فێربووم، به‌ڵام دواتر بڕیارمدا ته‌حه‌دایه‌كی دیكه بكه‌م، له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌م بڕیاره ته‌نها له‌ورووه‌وه سوودی هه‌بێت كه من یاریزانی تۆپی پێم، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێكیش سوودی پێگه‌یاندووم. له‌نده‌ن شارێكی خه‌یاڵییه، خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر باشن، دڵخۆشم به ژیان تێیدا، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر چێشتخانه‌ی به‌رازیلی لێیه و پێنج ساڵی جوانم له پاریس به‌ڕێكرد و ئێستایش له له‌نده‌نم، هیچم نییه بیڵێم ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه سوپاسی خوا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی پێ به‌خشیم له‌م دوو شاره جوانه‌دا بژیم و بۆ دوو یانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك پاریس سانجێرمان و تۆتنهام یاری بكه‌م.