"كریستیانۆ پلانێكی بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ماوریزیۆ ساری ئاماده كردووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانێكی بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس ئاماده كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی له دوو یاری رابردوو ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس گۆڕانكاری به كریستیانۆ رۆناڵدۆ كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی توڕه كرد و هه‌مووان ناڕه‌زاییه‌كه‌ی كریستیانۆیان هه‌ستپێكرد.
رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تۆرینۆی ئیتاڵیا له ئێواره خوانێكدا بانگهێشتی ماوریزیۆ ساری و سه‌رجه‌م یاریزانانی یوڤێنتۆس بكات و له‌به‌رده‌م هه‌موویان داوای لێبوردنیان لێ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی له 57 یاری، 34 گۆڵ و 12 ئاسیستی تۆمار كردووه.