به فه‌رمی، ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا كۆتایی هات
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێكانی دوو یاریزانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و یه‌كێكیان تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناگه‌ڕێته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی پێكرانی رافینهای راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید تووشی پێكان بوو.
بارسا رایگه‌یاندووه رافینها پێكانه‌كه‌ی له قاچی چه‌پییه‌تی و له چه‌ند رۆژی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌م یاریزانه شه‌ش بۆ حه‌وت مانگی پێویسته بۆ چاكبوونه‌وه و به‌م هۆیه‌وه ره‌نگه نه‌توانێت له‌م وه‌رزه پێ له تۆپ بداته‌وه.
دوای ئه‌م هه‌واڵه راسته‌وخۆ بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رمی بڵاو كرده‌وه و پێكانی سێرجی رۆبێرتۆ بۆ 3 تا 4 هه‌فته راگه‌یاند.