"باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردوو چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر كران"
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ئه‌و یاریزانانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بۆ باشترین پێكهاته‌ی وه‌رزی رابردوو چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر كراون، له هێڵی پێشه‌وه هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ، مێسی و سادیۆ مانێ كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 ئۆگه‌ستی 2019، یوێفا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له سه‌رجه‌م هێڵه‌كان لیستێكی یاریزانانی بۆ باشترین پێكهاته‌ی ساڵی چامپیۆنزلیگ بڵاو كرده‌وه.
گۆڵپارێزان: (تیر شتیگن، هۆگۆ لۆریس و ئالیسۆن).
به‌رگریكاران: (ئالێسكانده‌ر ئارنۆڵد، ڤان دایك، ماتیاس دی لیخت)
ناوه‌راستكاران: (جۆردان هێنده‌رسۆن، فرینكی دی یۆنگ و كریستیان ئریكسن)
هێرشبه‌ران: (كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی و سادیۆ مانێ).
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، له مه‌راسیمی تیروپشكی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2019 ـ 2020ـی چامپیۆنزلیگ به فه‌رمی باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردوو له سه‌رجه‌م هێڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.