"ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌هۆی ره‌فتاری خێزانه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه ماورۆ ئیكاردی به‌هۆی خێزانه‌كه‌یه‌وه له چوونی بۆ یانه‌ی شایانه شكستی هێناوه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی (وان‌دا نارا)ـی خێزانی ماورۆ ئیكاردی، ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلانیان ره‌ت كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ماورۆ ئیكاردی زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌رپرسانی ریال مه‌درید كشانه‌وه، به‌هۆی وان‌دا نارای خێزانی كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماورۆ ئیكاردیشه.
ئیكاری ته‌مه‌ن 25 ساڵ له یانه‌ی سامپدۆریاوه له هاوینی 2013 بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان به به‌های 11 ملیۆن پاوه‌ند گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر له كۆی 210 یاری 122 گۆڵ و 26 ئاسیستی كردووه.