120 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ تەرخان دەکرێت

یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ چڕ کردووەتەوە.

K24- هەولێر


یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ چڕ کردووەتەوە.
ھەرچەندە بەردەوام لە نێو سەرچاوەکانی ھەواڵەوە باس لەوە دەکرێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای ریال مادرید، درێسی شەیتانە سوورەکان دەپۆشێت، بەڵام ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆچوونانە تەرخان دەكات:
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشكرایكرد ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بڕی 125 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە تا بیخەنە بەردەم ئیدارەی یانە شاھانەییەکە بۆ ئەوەی ڕەزامەند بن لەسەر ڕۆشتنی رۆناڵدۆ، بەڵام ھەمان ڕۆژنامە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ کارێکی وا ئاسان نابێت و پێناچێت فلۆرنتینۆ پیرێز دەستبەرداری ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی ببێت.