یاریزانێكی بارسێلۆنا گاڵته به مێسی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ره‌خنه‌ی توندی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور گرت و به‌لایه‌نگیری به‌رازیلی تۆمه‌تبار كرد، ئه‌مه‌ش زۆرترین كاردانه‌وه‌ی یاریزانه به‌رازیلییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، دوایین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كه هاته ده‌نگ ئارسه‌ر میلۆی یاریزانی بارسێلۆنا بوو.
ئارسه‌ر میلۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی مێسی به پێكه‌نینه‌وه گوتی: مه‌به‌ستت له قسه‌كانی مێسسیه له باره‌ی گه‌نده‌ڵێ؟ ئه‌وه ته‌نیا بۆچوونی خۆیه‌تی، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی ئه‌وان له قسه‌كردن له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته لێزان و باش نین.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا لێكدانه‌وه‌ی بۆ قسه‌كانی ئارسه‌ر میلۆ كردووه و نووسیویه‌تی: پێویسته ئارسه‌ر داوای لێبوردن له لیۆنێل مێسی بكات ئه‌گه‌رنا جێگه‌ی له یانه‌كه نابێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌ڕوونی دیاره ئارسه‌ر گاڵته به مێسی كاپتنی بارسێلۆنا ده‌كات.