سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار تیروپشك به‌شێوازێكی جیاواز راده‌كێشرێت
ته‌نیا هه‌شت یانه له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه ماونه‌ته‌وه و له شاری نیونی سویسرا و له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا تیروپشك بۆ قۆناخی چاره‌كیی كۆتایی ده‌كرێت.
پێچه‌وانه‌ی قۆناخی شازده له تیروپشكی قۆناخی هه‌شت یانه‌كانی هه‌مان وڵات ده‌توانن رووبه‌رووی یه‌كتر ببنه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه دێربی مانچێسته‌ر له نێوان سیتی و یونایتد ببینین، یانیش دێربی رق له نێوان شه‌یتانه سووره‌كان و لیڤه‌رپوول رووبدات.
یه‌كه‌مجاره دوای وه‌رزی 2008 بۆ2009 چوار یانه‌ی ئینگلیزی ده‌گه‌نه قۆناخی هه‌شت و له شاری نیۆن چاره‌نووسیان دیاری ده‌كرێت.
یارییه‌كانی چوون له به‌رواری 9 و 10ـی مانگی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، یارییه‌كانی هاتنه‌وه‌ش هه‌فته‌یه‌ك دواتر و له به‌رواری 16 و 17ـی هه‌مان مانگ ده‌كرێن، له‌و قۆناخه‌ش كاتی یارییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت و له بری كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، یارییه‌كان له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر ده‌كرێن.
جیاواز له ساڵانی رابردوو ئه‌مجاره له‌هه‌مان رۆژی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شت تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت و تا یاریی كۆتایی یانه‌كان بۆیان روون ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه رووبه‌رووی چ یانه‌یه‌ك ببنه‌وه.
بڕیاریشه یارییه‌كانی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی له به‌رواری 30ـی مانگی داهاتوو و یه‌كی مایۆ بكرێت و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه ده‌كرێت و له به‌رواری 7 و 8ـی مایۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ ئه‌مساڵیش یاریگای میترۆ پۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید میوانداریی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌كات كه بڕیاره له 1ـی مانگی یۆنیۆ له مه‌درید ئه‌نجام بدرێت.
كه‌مترین نرخی بلیتی یارییه فایناڵی چامپیۆنزلیگ، 70 یۆرۆیه و زۆرترین بلیتیش كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری یاریگا له 600 یۆرۆ ده‌ستپێده‌كات.