ئەستەمە کەریم بێنزێما بەشداریی کلاسیکۆ بکات

بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت

لەوانەیە کەریم بێنزێما نەتوانێت بەشداریی یاریی کلاسیکۆ بکات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گومان دەکرێت کەریم بێنزێما بەهۆی گرژبوونی ماسوڵکەکانی رانی راستی بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت، بەمەش لەوانەیە ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە نەتوانێت لە یاریی کلاسیکۆ یاریی بکات، کە رۆژی 28ی ئەم مانگە یارییەکە بەڕێوە دەچێت.
ئێستا بێنزێما خەریکی چەند مەشقێکی سووکە بۆ ئەوەی بتوانێت بە زووترین کات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی یانەکەی دەست بە یاریکردن بکاتەوە، رۆژی 20ی ئەم مانگە رویال مەدرید رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە، دواتر لە چامپیۆنزلیگ میوانداریی ڤیکتۆریا پلزن دەکات، ئینجا دوای 21 رۆژی دیکە لە کلاسیکۆ لەگەڵ بارسێلۆنا بەیەک دەگەن.
جگە لە بێنزێما هەریەکە لە مارسیلۆ و ئیسکۆ و کارڤاخال و گاریس بەیلیش پێکانیان هەیە، لە کاتێکدا چوار یارییە لەسەر یەکتری مێرێنگی هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و 409 خولەکیشە هیچ گۆڵێکیان نەکردووە.