"چوونی دی لیخت بۆ یوڤێنتۆس ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ ماوه‌ته‌وه‌"

ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ بۆ دی لیخت جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ وه‌رزی داهاتوو هاوشانی كریستیانۆ یاری ده‌كات

سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووه‌ دی لیخت رازیبووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یوڤێنتۆس بكات، به‌مه‌رجێك مووچه‌كه‌ی له‌ دوای كریستیانۆ به‌رزترین مووچه‌ بێت له‌ یانه‌كه‌.

رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه مینۆ رایۆلای‌ به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی دی لێخت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤی ماوه‌ی چه‌ندان رۆژه‌ له‌ گفتووگۆ دان، یاریزانه‌ هۆڵه‌نداییه‌كه‌ پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێت له‌ دوای كریستیانۆ خاوه‌نی دووه‌م به‌رزترین مووچه‌ بێت له‌ یانه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، بارسێلۆنا له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ گواستنه‌وه‌ی دی لێخت زۆر نزیك بوو، به‌ڵام بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا له‌سه‌ر هه‌مان مه‌رج له‌ گواستنه‌وه‌ی كشایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، دی لێخت ده‌یه‌وێت له‌ یوڤێنتۆس مووچه‌ی ساڵانه‌ی بكرێته‌ 12 ملیۆن یۆرۆ، به‌مه‌ش له‌ دوای كریستیانۆ له‌سه‌ر ئاستی سێریا ئه‌ی ده‌بێته‌ خاوه‌نی دووه‌مین زۆرترین مووچه‌ له‌ ئیتاڵیا.