به‌ فه‌رمی، بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

بارسێلۆنا داوای ئازادكردنی زیندانییه‌كان ده‌كات

دوای دادگاییکردنی بەشێک لە ریفۆرمخوازەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا و بریاری زیندانیکردنیان، یانەکانی بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل بە فەرمی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەم بریارە راگەیاند و تانەیان لە بریارەکەدا.

جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی هەڵوێستی یانەکەی لەسەر بریاری مەدرید لەسەر زیندانیکردنی بەشێک لە ریفۆرمخوازەکانی هەرێمەکەیان راگەیاند و داوای ئازاد کردنیان دەکەن و لە راگەیاندراوێکی یانە کەتەلۆنیەکە بڵاویکردۆتەوە: '' ئەوان وەکو مەرجەعێکی دیار لە هەرێمی کەتەلۆنیا داوای ئازادی هاوڵاتیەکانیان دەکەن و بە فەرمی تانە لە بریارەکەی دادگا لەسەر زیندانیکردن بەشێک لە ریفۆرمخوازەکانیان دەکەن.

ئەم بریارەی حکوومەتی ئیسپانیا پاش ئەوە دێت کە لە ساڵی 2017 هەرێمی کەتەلۆنیا ریفراندۆمیان لە پێناو جیابوونەوە لە مەدرید کرد و دواتریش چەندین چالاکوانی سیاسی ئەم هەرێمە دەست بەسەر کران و ئەمڕۆ بەشێکیان لەلایەن دادگاوە بریاری زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.