دی لێخت هانده‌رانی بارسێلۆنای به‌م كاره‌ی دڵته‌نگ كردووه‌

هانده‌رانی مانچێسته‌ر یونایتد به‌م كاره‌ی دی لێخت دڵخۆش بوون

ماتیاس دێ لیختی بەرگریکاری لاوی یانەی ئەیاکسی هۆلەندی، دوای لایک کردنی پۆستێکی ریۆ فێردیناند، هاندەرانی یانەی مانچێستەر یونایتد دڵخۆش کردووە.

رۆژنامەی میرەری بریتانی بڵاویکردۆتەوە بەرگریکارە لاوەکەی هۆڵەندی کە ئامانجی سەرەکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە بۆ وەرزی داهاتوو، دوای لایک کردنی پۆستەکەی ریۆ فێردیناندی بەرگریکاری پێشووی شەیتانە سوورەکان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، هاندەرانی ئەم یانەی دڵخۆش کردووە و پێیانوایە کە ئەو یاریزانە بەم کارەی سەلماندویەتی حەز دەکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

دێ لیختی 19  سالان بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی ئەمساڵ، چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، لەسەرووی هەموویانەوە بارسێلۆنای ئیسپانیا.