ڤاڵڤێردی پێیوایه فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه هێڵی سووره
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ڤاڵڤێردی به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر راكیتیچ له یانه‌كه نه‌هێڵنه‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی نیگه‌رانه و پێیوایه پابه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئیڤان راكیتیچ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ڤاڵڤێردی داوای له بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا كردووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ راكیتیچ نه‌بات و نابێت بۆ هاوینی داهاتوو بیفرۆشن كه ئێستا له لایه‌ن یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكاره كرواتیاییه‌كه پێشكه‌شی بارسا كراوه.
پێگه‌ی ئاس نووسیویه‌تی: بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا پێشتر به‌ڵێنی به ڤاڵڤێردی دابوو له دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی جۆردی ئالبا گرێبه‌ستی راكیتیچ نوێده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ڤاڵڤێردی هه‌ستی به جۆرێك له ساردبوونه‌وه و به‌ڵێن شكاندنی بارتۆمیۆ كردووه و ترسی له فرۆشتنی راكیتیچ لادروست بووه.
ئیڤان راكیتیچی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی سێڤییاوه به به‌های 16 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه نازناوێكی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی لالیگای برده‌وه، له كۆی 256 یاری له‌گه‌ڵ بارسا 34 گۆڵ و 36 ئاسیستی تۆمار كردووه.