به‌په‌له.. "ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ هازارد گه‌یشته رێككه‌وتن"
یانه‌ی ریال مه‌درید و چێڵسی گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ئێدین هازارد بۆ وه‌رزی داهاتوو له لالیگا یاریی ده‌كات.
نرخی گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ریال مه‌درید 88 ملیۆن پاوه‌نده و به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانیش نرخه‌كه ده‌گاته 130 ملیۆن پاوه‌ند.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان هازارد مووچه‌ی ساڵانه‌ی ده‌گاته 15 ملیۆن یۆرۆ و ده‌بێته خاوه‌نی به‌رزترین مووچه له ریال مه‌درید.
ئه‌م یاریزانه به‌لجیكیه له ساڵانی رابردوو یه‌كێك بووه له دیارترین یاریزانه‌كانی پرێمه‌رلیگ و له دوایین وه‌رزی له‌گه‌ڵ چێڵسی یۆرۆپالیگی برده‌وه و یانه‌كه‌ی گه‌یانده چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.
هازاردی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نسا به به‌های 31 ملیۆن پاوه‌ند بۆ چێڵسی گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلووز له كۆی 352 یاری، 110 گۆڵ و 92 ئاسیستی كردووه و له دوایین یاریش 2 گۆڵی له فایناڵی یۆرۆپالیگ كرد و نازناوه‌كه‌ی بۆ چێڵسی به‌ده‌ستهێناوه و راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه ماڵئاوایی له هانده‌رانی چێڵسی كرد.