نادال بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه پادشای رۆلان گارۆس
له فایناڵی رۆلان گارۆس، رافایل نادال شكستی به دۆمینیك تیمی نه‌مساوی هێنا و بۆ دوازده‌یه‌مین جار بووه پاڵه‌وانی تێنسی كراوه‌ی فره‌نسا.
دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی رۆلان گارۆس، نادال به ئاسانی شكستی به فێدرێر هێنا و گه‌یشته فایناڵی پاڵه‌وانێتی تێنسی رۆلان گارۆس.
ئه‌مجاره‌یان له یاریی كۆتایی رووبه‌ڕووی دۆمینیك تیم بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به زه‌حمه‌ت به 3 سێت به‌رامبه‌ر تاكه سێتێك لێ برده‌وه، به‌مه‌ش دۆمینیك تیم دووه‌مین فایناڵه له‌سه‌ریه‌ك به تێنسزانه ئیسپانیاییه‌كه ده‌دۆڕێت.
نادال بۆ جاری دوازده‌یه‌مین له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی رۆلان گارۆسی فره‌نسا، بۆ جارێ سێیه‌مه له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه ده‌باته‌وه.
نادال له‌وه‌ته‌ی به‌شداریی له رۆلان گارۆس كردووه ته‌نیا 2 جار تووشی شكست هاتووه، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مجاره، تێنسزانه ئیسپانیاییه‌كه بردنه‌وه‌ی ژماره 93 بوو له رۆلان گارۆس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نادال خاوه‌نی زۆرترین بردنه‌وه‌ی نازناوی رۆلان گارۆسه كه 12 جاره.
23 wins in a row at Roland-Garros…@RafaelNadal wins his 12th title in Paris 6-3 5-7 6-1 6-1 over Dominic Thiem.
— Roland-Garros (@rolandgarros) June 9, 2019
? https://t.co/uLebPf6COb#RG19 pic.twitter.com/yEoAq1ghdE