به‌ فه‌رمی سكۆڵز یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی تاقی ده‌كاته‌وه‌

سكۆڵز بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌ك ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ

سکۆلزی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یەکه‌م ئەرکی راهێنەرایەتیدا دەبێتە راهێنەری یانەی ئۆڵدهام ئاتڵێتیک.

یانەی ئۆڵدهام یونایتد کە یانەیەکی پلەچواری ئینگلیزییە بەفەرمی رایگەیاندووە، پۆل سکۆلزی ٤٤ ساڵان بۆ ماوەی ساڵێک و نیو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەگرێتە ئەستۆ، کە یانەکە سێ یاریی بوو لەسەر یەک دەدۆڕا و بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە بڕیاریان دا دووری بخەنەوە و پۆل سکۆڵز لە شوێنی دەستبەکار دەبێت.

سکۆڵز دوای وازهێنانی لە یاریکردن لە ریزی یانەی مانچێستەر یونایتد ئەمە دەبێتە یەکەم وێستگەی کاری راهێنەرایەتی خۆی و ئۆڵدهام ئاتڵەتیک بە ٤٢ خاڵ لە پلەی چواردەم دێت و تەنیا ١٤ خاڵ لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە پێنجەکان دوورە.