ئه‌و 8 ریكۆرده‌ی له مێژووی چامپیۆنزلیگ ته‌نیا به كریستیانۆ كراوه
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به هاتریكێك ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد و تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی له چامپیۆنزلیگ دوورخستۆته‌وه، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌یان ریكۆردی نوێی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین ئامار و ریكۆرده‌كانی كریستیانۆ:
ـ كریستیانۆ تاكه یاریزانه له مێژووی چامپیۆنزلیگ دووجار هاتریكی به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك بكات، ئه‌ویش به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووه.
ـ كریستیانۆ تاكه یاریزانه توانیویه‌تی له چامپیۆنزلیگ 124 گۆڵ بكات.
ـ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی كریستیانۆ له چامپیۆنزلیگ له كۆی 140 یانه كه به‌شداریی چامپیۆنزلیگی كردووه له 118 یانه زیاتره له ڕووی تۆماركردنی گۆڵه‌وه.
ـ دۆن تاكه یاریزانه توانیویه‌تی هاتریك به‌رامبه‌ر ئۆبلاكی گۆڵپارێزی سلۆڤینی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات، نه‌ك جارێك به‌ڵكوو كریس 3 جار هاتریكی له دژی ئه‌و گۆڵپارێزه كردووه.
ـ كریستیانۆ تاكه یاریزانه له مێژووی پاڵه‌وانێتییه ئه‌ورووپییه‌كان 127 گۆڵ بكات.
ـ كریس یه‌كه‌مین یاریزانه بتوانێت له قۆناخی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی چامپیۆنزلیگ 63 گۆڵ بكات.
ـ كریستیانۆ تاكه یاریزانه توانیویه‌تی بۆ جارێ سێیه‌م له چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵ به لێدانی سه‌ر بكات.
ـ كریستیانۆ تاكه یاریزانه له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزی چامپیۆنزلیگ 17 گۆڵ بكات.