ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید سووپرایزی بۆ هازارد ئاماده كردووه
ریال مه‌درید هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ناساندنی ئیدین هازارد له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاماده كردووه، بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 8:00 به كاتی هه‌ولێر به هانده‌ران و میدیاكان بناسێندرێت.
پێگه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه له‌گه‌ڵ چه‌ندان كۆمپانیا ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هازارد له‌سه‌ر سه‌كۆی ناساندنی له سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌به‌رده‌م زیاتر له 70 هه‌زار هانده‌ر پێشكه‌شی میدیاكان بكرێت.
ماركا نووسیویه‌تی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2009 بووه یه‌كه‌مین یاریزان بوو له مێژووی یانه‌كه كه له ڕۆژی ناساندنی 70 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌بوون، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی مێژوویی بوو.
له دوای ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ریكاردۆ كاكا دووه‌مین ریكۆردی تۆمار كرد كاتێك له‌به‌رده‌م 50 هه‌زار هانده‌ر له میدیاكان ناسێندرا، پاشان له رۆژی ناساندنی خامیس رۆدریگێز 45 هه‌زار هانده‌ر ئاماده بوو، له دوای ئه‌ویش كه‌ریم بێنزێما و گاریس به‌یل 30 هه‌زار هانده‌ر ئاماده بوو.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌مشه‌و ژماره‌ی ئاماده‌بووان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتی ناساندنی هازارد 70 هه‌زار هانده‌ر تێپه‌ڕێنێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی مه‌دریدی، ئه‌مشه‌و ژماره‌ی درێسی هازارد له كاتی ناساندنه‌كه‌ی ئاشكرا ناكرێت، چونكه ئه‌و یاریزانه ئاره‌زووی درێسی ژماره 7 و 10 ده‌كات، لوكا مۆدریچ هه‌ڵگری درێسی ژماره 10ـه‌یه و ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌م ژماره‌یه بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ریال مه‌درید چاوه‌ڕوانی رۆیشتنی ماریانۆ دیاز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی درێسی ژماره 7ـه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئیدین هازارد بكات.