به ڤیدیۆ.. ئه‌و یاریزانه‌ی گۆڵی بۆ قه‌ته‌ر كرد عێراقی بوو
له قۆناخی 16ـی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، قه‌ته‌ر به گۆڵێكی یاریزانێكی عێراقی، شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هێنا و له پاڵه‌وانێتییه‌كه دووری خستنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له عێراقی برده‌وه و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بڕی، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م له رێگه‌ی یاریزانێكی به ڕه‌سه‌ن عێراقی (به‌سام هیشام راوی) له خوله‌كی 62ـی گێمی دووه‌م تۆمار كرا.
به‌سام هیشام ته‌مه‌نی 21 ساڵه و له عێراق له دایكبووه، پێشتر باوكی یاریزانێكی دیاری یانه‌كانی شوڕته و ته‌ڵه‌به‌ی عێراقی بووه، به‌ڵام به‌هۆی ناسه‌قامگیری عێراق له ته‌مه‌نێكی بچووك كۆچیان به‌ره‌و قه‌ته‌ر كردووه و له‌و وڵاته نیشته‌جێ بوونه و ره‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ریان وه‌رگرتووه و یاریزانی بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و پێشكه‌وتووانی قه‌ته‌ر كردووه.
به‌سام له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و له ئێستادا یاریزانی یانه‌ی دحێلی قه‌ته‌رییه و له هاوینی 2016 بۆ وه‌رگرتنی ئه‌زموونی زیاتر په‌یوه‌ندی به تیپی دووه‌می یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ كردووه.
به‌سام له قۆناخی 16 جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا به گۆڵێك، قه‌ته‌ری بۆ قۆناخی هه‌شت په‌ڕانده‌وه و له‌م قۆناخه‌ش رووبه‌ڕووی كۆریای باشوور ده‌بنه‌وه.