ڤاڵڤێردی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك به‌پێویست ده‌زانێت و باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماریش ده‌كات
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیبار به قورس وه‌سف كرد و رایگه‌یاند ئه‌و یانه‌یه له لالیگا كه‌سایه‌تی خۆی هه‌یه و خاوه‌نی راهێنه‌رێكی گه‌وره‌شن.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵه‌كانی پێشوویان دووباره نه‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بین نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سبه‌ی كۆتینهۆ و دێمبلی به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌ن، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: من ئه‌م شێوازه هه‌ڵده‌بژێرم كه هاوسانگی تیپه‌كه‌م رابگرێت، بێگومان هه‌وڵده‌ده‌م سوود له كۆتینهۆ وه‌ربگرم، چونكه یاریزانێكی باشه و خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی زۆره، پێشتریش به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان و ئایندهۆڤن به‌یه‌كه‌وه هاوشانی دێمبلی یاری كردووه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێستا مونیر حه‌دادی له بارسێلۆنا رۆیشتووه و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م هێرشبه‌رێكی سه‌ره‌ڕم بگوازمه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت دۆخی ئابووری یانه‌كه‌ش له‌به‌رچاو بگرم.
لیۆنێل مێسی له ئێستادا 399 گۆڵی له لالیگا كردووه، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پێویستی به یه‌ك گۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 400 گۆڵ، له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی گوتی: نازانم له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی رووده‌دات، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م به زووترین كات مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بكاته 400 گۆڵ.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: بێگوومان پێویستیم به یاریزانێكی وه‌ك نێیمار هه‌یه، ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام یاری بۆ پاریس سانجێرمان ده‌كات و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و هیچ كه‌سێكیش له باره‌ی نێیمار هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ من نه‌كردووه.
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لالیگا، بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 8:30ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر میوانداریی ئیبار ده‌كات، بارسا به 40 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه، له به‌رامبه‌ردا ئیبار به 22 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌م دێت.