به‌په‌له.. ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ گواردیۆلا ئاشكرا كرا
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئیتاڵیا دووپاتیده‌كاته‌وه یوڤێنتۆس به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پێپ گواردیۆلا گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته راهێنه‌ری خانمه پیره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 24 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، بڕیاریشه له چواری مانگی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه پێشكه‌شكردنی گواردیۆلا له رۆژی هه‌ینی له 14 مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی ئالیانزی تایبه‌ت به بیانكۆنێری ده‌بێت.
ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت پێپ گواردیۆلا به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر واتفۆرد له فایناڵی جامی فا ره‌تیكرده‌وه بۆ وه‌رزی داهاتوو راهێنه‌رایه‌تی یوڤێنتۆس بكات، به‌ڵام له ئێستادا زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا چاره‌نووسی راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به یانه‌ی یوڤی ده‌به‌ستنه‌وه.