به فه‌رمی، موهه‌نه‌د عه‌لی خولی عێراقی جێهێشت
میمی بەفەرمی بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی دوحەیلی قەتەری کرد و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌رێكی پورتوگالی و هاوشانی به‌سام هیشام راوی هاونیشتیمانی و معه‌ز عه‌لی یاری ده‌كات.
یانەی دوحەیلی قەتەری بەفەرمی گواستنەوەی میمی ١٩ ساڵانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاکو هاوینی ٢٠٢٤ لە ریزەکانی یانەی شورتەی عێراقییەوە راگەیاندووە.
موهەنەد عەلی، هێرشبەری لاوی عێراقی دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ پێشکەشی کرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد، لەلایەن یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و گلاسکۆ رینجەرزی سکۆتلەندی و فێنارباهچێی تورکی و چەندان یانەی دیکەی ئەوروپی و ئاسیایی و عەرەبی داوا دەکرا، بەڵام دواجار ئەو هێرشبەرەی شورتەی عێراقی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی دوحەیلەوە کرد و راستەوخۆ پەیوەندی بە راهێنانەکانی ئەو یانەیەوە دەکات لە بۆرتیماو.