"ماندزۆكیچ وه‌ك دیارییه‌ك خۆی پێشكه‌شی ئه‌م یانه‌یه ده‌كات"
ماریۆ مانزۆگیچ ده‌یه‌وێت خۆی له كورسی یه‌ده‌گی یوڤێنتۆس رزگار بكات و په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات، له‌م پێناوه‌شدا ده‌یه‌وێت له به‌شێك له مووچه‌كه‌ی خۆی خۆشبێت.
مانزۆگیچ هاوینی رابردوو به‌هۆی به‌رزی مووچه‌كه‌ی كه هه‌فتانه‌ی 300 هه‌زار پاوه‌ند بوو له‌گه‌ڵ مان یونایتد نه‌گه‌شته رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌و هێرشه‌به‌ر كڕواتییه له 50%ـی مووچه‌كه‌ی خۆش ده‌بێت و ئاماده‌یه به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 150 هه‌زار پاوه‌ند ببێته یاریزانی شه‌یتانه سووره‌كان.
ماریۆ مانزۆگیچ له سه‌ره‌تای وه‌رز ناوی له پێكهاته‌ی یۆڤێنتۆس بۆ چامپیۆنزلیگ دوورخرایه‌وه و به درێژایی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی ته‌نیا له سێ یاریی بانگهێشتی پێكهاته‌ی خانمه پیره‌كه كراوه و تا ئێستا یه‌ك خوله‌كیش یاریی نه‌كردووه.
ماندزۆكیچی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، پێشتر ئه‌زموونی له بۆندزلیگا له‌گه‌ڵ بایرن میونشن و ڤۆڵفسبۆرگ و له لالیگا له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تاقی كردۆته‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت بێت ئه‌م یاریزانه ئه‌گه‌ر وه‌ك دیارییه‌كیش خۆی پێشكه‌شی یانه‌یه‌كی ئینگلیزی بكات سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی نوێ له پرێمه‌رلیگ تاقی بكاته‌وه.