نوێترین زانیاری له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی مێسی بڵاو ده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، زۆرترین هه‌واڵیان له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی بڵاو كردۆته‌وه و زۆرینه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه مێسی بۆ دوو یاری داهاتووی بارسێلۆنا له لالیگا و چامپیۆنزلیگ داده‌بڕێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌شداریی له یارییه‌كی یانه‌كه‌ی له لالیگا كرد، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك گێم یاری كرد و به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی به‌شداریی له گێمی دووه‌م بكات.
پێگه‌ی كادینا كۆپێ ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه لیۆنێل مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێك داده‌بڕێت؟
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، RadioCatـی ئیسپانیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه له لالیگا به‌رامبه‌ر خیتافی و له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پێكانه‌ی مێسی نوێیه و جیاوازه له هی پێشووی، پێكانه‌كه‌ی ئێستای له پێی چه‌پیه‌تی و هی پێشوو له پێی راستی بوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو بارسێلۆنا پشكنینی ورد بۆ پێكانه‌كه‌ی مێسی ده‌كات و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كات.