هازارد و ریال مه‌درید گه‌یشتنه رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئیدین هازارد گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و ئه‌و یاریزانه به‌لجیكییه هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید رازیبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئیدین هازارد 15 ملیۆن یۆرۆ بێت.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ئیدین هازارد رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری هه‌یه له هاوینی داهاتوو یانه‌ی چێڵسی به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام یانه‌ی داهاتوویی خۆی ئاشكرا نه‌كرد.
هازاردی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نسا به 29 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده چێڵسی و له هاوینی 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه كۆتایی دێت.
هازارد له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 316 یاری بۆ چێڵسی كردووه، 97 گۆڵ و 80 ئاسیستی هه‌یه.