به‌ وێنه‌... ‌ مێسی فڕۆکەیەکی تایبه‌تی بە 15 ملیۆن دۆلار کڕیوە

مێسی ئه‌م فرۆكه‌یه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ گه‌شتی خۆی و خێزانه‌كه‌ی كڕیوه‌

لیۆنێل مێسی فڕۆکەیەکی بە 15 ملیۆن دۆلار کڕیوە بۆ ئەوەی گەشتەکانی خۆی و خێزانەکەی پێ ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی دۆبل ئاماریای ئارجێنتینی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا فڕۆکەیەکی تایبەتی بەرامبەر 15 ملیۆن دۆلار کڕیوە بۆ ئەوەی گەشتەکانی خۆی و خێزانەکەی لە نێوان ئەوروپا و ئەمریکای باشوور پێبکات، کە ئەو فڕۆکەیە مۆدێل 2014یە و لەسەر داوای مێسی ناوی خۆی و ئانتۆنێلای هاوسەری و هەر سێ منداڵەکەی لەسەر پەیژەکانی فڕۆکەکە نووسراوە.

فڕۆکە نوێیەکەی مێسی 16 کورسی دانیشتنی تێدایە و دوو گەرماو و دوو چێشتخانەشی تێدایە.