یانەیەکی ئەڵمانی بەهۆی پاڵپشتی بۆ سوپای وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان یاریزانێکی تورکی دوورخستەوە

هاندەرانی یانە ئەڵمانییەکە پێداگیرییان لەسەر دەرکردنی ئەو یاریزانە تورکە کرد

یانەیەکی ئەڵمانی بەهۆی پاڵپشتی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان یاریزانێکی تورک لە یانەکەی دەردەکات.
یانەی سانت پاولی ئەڵمانی کە لە ریزی یانە پلە دووەکانی ئەڵمانیا یاریی دەکات، لەسەر پۆستێکی ئینستاگرام یاریزانێکی یانەکەی دەکرد، کە ئەو یاریزانە رۆژی هەینی لە ئینستاگرام پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو هێرشەی تورکیا دەربڕیبوو کە لەوەتەی چوارشەممەوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستانی دەستپێکردووە.
جێنک شاهینی بەرگریکاری تورکی یانەی سانت پاولی لە ستۆرییەکەی خۆی لە ئینستاگرام ئاڵایەکی تورکیای بڵاوکردبووەوە، نووسیبووی 'ئێمە هەموومان پاڵپشتی سوپایە بەهێزەکەمان دەکەین و هەموومان دوعایان بۆ دەکەین'.
یانەی سانت پاولی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی شاهین پابەند نەبووە بە بنەما و رێنمایی و یاسایەکانی یانەکەمان بڕیارمان دا ئەو یاریزانە تورکە لە یانەکەمان دەربکەین و لە راهێنانەکان و یارییەکانی یانەکەمان دووربخەینەوە.
دوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەکەی لە ئینستاگرام ئەو یاریزانە تورکە بەهۆی لێشاوی رەخنەی هاندەرانی یانەکەی هەرزوو ستۆرییەکەی سڕییەوە، بەڵام هاندەرانی یانەی سات پاولی پێداگیریان لەسەر دەرکردنی ئەو یاریزانە تورکە کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

ستۆرییەکەی جێنک شاهین لە ئینستاگرام
ستۆرییەکەی جێنک شاهین لە ئینستاگرام