مانچێسته‌ر سیتییه‌كه‌ی گواردیۆلا جیهانی شۆك كرد و چێڵسی تووشی كاره‌سات كرد
له گه‌ڕی 26ـه‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له نێو یاریگه‌ی خۆی به 6 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به چێڵسی هێنا و پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی به لیڤه‌رپوول چۆل كرد.
له خوله‌كی 4 ره‌حیم ستێرلینگ شریتی گۆڵه‌كانی چێڵسی بڕی، دواتر له خوله‌كه‌كانی 13 و 19 سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی هێنایه سه‌ما.
پاشان له خوله‌كی 25 ئێلكای گوندۆگان گۆڵی چواره‌می بۆ سیتیزن زیاد كرد، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌م به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به لێدانی پێناڵتی هاتریكی كرد، پێش كۆتایی یارییه‌كه ره‌حیم ستێرلینگ گۆڵی دووه‌می خۆی و شه‌شه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچێسته‌ر سیتی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی خوله‌كه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به 65 خاڵ هاوتا كرده‌وه و به جیاوازی گۆڵ لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگی به لیڤه‌رپوول چۆل كرد.
گرینگرین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ به 17 گۆڵ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح هاوتا كرده‌وه.
ـ ئه‌گوێرۆ دوای ئالان شیرار دووه‌م یاریزانه به‌درێژای مێژووی پریمه‌رلیگ 11 هاتریک تۆمار بكات.
ـ مانچێسته‌ر سیتی به راهێنه‌رایه‌تی گواردیۆلا تاكه یانه‌یه به درێژایی مێژووی پرێمه‌رلیگ بتوانێت له ماوه‌ی 25 خوله‌ك 4 گۆڵ بكات.
ـ یه‌كه‌مجاره به درێژایی مێژووی پرێمه‌رلیگ، چێڵسی 2 یاری به‌دوای یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 4 گۆڵ و زیاتری لێ تۆمار ده‌كرێت.
ـ ئه‌گوێرۆ تاکه یاریزانه له ساڵی 2019 حه‌وت گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمارکردووه.