"مۆرینهۆ داوا له پێرێز ده‌كات یاریزانێكی ریال مه‌دریدی بۆ بنێرێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا، خۆزێ مۆرینهۆ به‌رپرسانی یانه‌ی تۆتێنهامی بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ریال مه‌درید راسپاردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ ئه‌مڕۆ له ساڵرۆژی له دایكبوونی له‌گه‌ڵ په‌رپرسانی یانه‌كه‌ی گفتووگۆی له باره‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كردووه و تێیدا ئاماژه‌ی به ناوی گاریس به‌یل كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه تۆتێنهام به فه‌رمی ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی گاریس به‌یل دا كردۆته‌وه و په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌كانی سه‌ن و ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه تۆتێنهام هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان ئه‌و مووچه زۆره‌یه كه ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه له ریال مه‌درید وه‌ریده‌گرێت كه ده‌گاته هه‌فتانه بۆ 650 هه‌زار پاوه‌ند و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل گفتووگۆی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كردووه.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید له كۆی 246 یاری 105 گۆڵ و 67 ئاسیستی كردووه، پێشتریش به درێسی تۆتێنهام 203 یاری كردووه، 56 گۆڵ و 58 ئاسیستی تۆمار كردووه.