زێدان دوای بردنه‌وه‌كه‌یان له سێلڤا ڤیگۆ چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به سێلتاڤیگۆ هێنا، زینه‌دین زێدان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م ئه‌نجامه بۆ ئه‌م ده‌ستپێكه‌ی ریال مه‌درید زۆر باش بوو، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دوایدا گه‌ڕاین ده‌ستمان كه‌وت.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر سێلڤا ڤیگۆ گوتی: ده‌بوو ئه‌م یارییه ببه‌ینه‌وه، یاریزانه‌كانم ده‌زانن كه من یاری باش و جوانم له ئه‌وان ده‌وێت، 2 هه‌فته‌شمان له‌به‌رده‌م ماوه ده‌توانین سوود له‌م كاته وه‌ربگریت ڕاهێنانی باشتر بكه‌ین و به باشی بۆ ئه‌م 10 یارییه خۆمان ئاماده بكه‌ین كه له لالیگا ماومانه.
زێدان ده‌شڵێت: گه‌ڕاومه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆم و دڵخۆشم، له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بم، خۆشحاڵم به‌م ئاسته‌ی ئیسكۆ پێشكه‌شی كرد، هه‌رگیز كایلۆر ناڤاس و مارسێلۆش له‌بیر ناكه‌م، ئه‌مرۆ ناڤاس گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی بوو، كۆرتواش یاری ده‌كات و لۆكای كوریشم لێره‌یه و به‌دڵنیاییه‌وه ریگیلیۆنیش له‌بیر ناكه‌ین.
زێدان گوتیشی: من كایلۆر ناڤاسم خۆشده‌وێت، هه‌رگیز ئاستبه‌رزی ئه‌و گۆڵپارێزه له رابردوو له‌بیر ناكه‌م، ئه‌و ئه‌م وه‌رزه كه‌م یاریی كردوه بۆیه حه‌زم كرد به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات و بۆ یارییه‌كه‌ش باشتر ئاماده بوو، هه‌رچه‌نده كۆرتواش بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماندووه كه گۆڵپارێزێكی گه‌وره‌یه.
زێدان دڵخۆشی خۆشی به ئاستی سیبایۆس ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌و له‌گه‌ڵ هاتنه نێو یاریگه یارییه‌كی باشی كرد و له ڕووی به‌رگریكردنیشه‌وه زۆر سوودی هه‌بوو.
زیزۆ گوتیشی: جارێ ده‌مه‌وێت پارێزگاری له‌و پێكهاته‌یه بكه‌مه‌وه و نامه‌وێت باسی ئه‌و یاریزانانه بكه‌م كه له‌گه‌ڵمان ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌رداریشیان ده‌بین، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئێمه بۆ وه‌رزی داهاتوو گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌ین.