فیفا له باره‌ی یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندانه خوێناوییه‌كه‌ی عێراق، به‌ڵام فیفا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاری داهاتووی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هۆنگ كۆنگ ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سرا بكرێت، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش فیفا چاودێری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات و ئه‌گه‌ر بزانێت زیاتر ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت هه‌ولێر وه‌ك كارتێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌سرا بۆ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌كار دێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2019 فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، ناسراو به (فیفا) روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای 2023 بڵاو كردۆته‌وه.
فیفا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر هۆنگ كۆنگ له 10ـی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سرا به‌ڕێوه ده‌چێت.
فیفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه چاودێری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری رووداوی نه‌خوازراوی زیاتر له داهاتوو بڕیاری دیكه ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م دێـت، هاوشانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (به‌حرێن، ئێران، عێراق، كه‌مبودیا و هۆنگ كۆنگ).
عێراق ته‌نیا یه‌ك یاری كردووه ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به‌حرێن بوو كه یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.