كریستیانۆ و بووفۆن بوونه‌ سووپرایز بۆ دوو منداڵه‌ رزگاربووه‌كه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا به‌ڵێنی خۆی برده‌سه‌ر

دوو منداڵی ئەلبانی کە لە بوومەلەرزەکەی هەفتەی رابردووی وڵاتەکەیان رزگاریان بوو چاویان بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جیان لویجی بوفۆن هەردوو یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆس کەوت.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بومەلەرزەیەکی بە هێز چەند شارێکی ئەڵبانیای گرتەوە، جەندین کەس بوونە قوربانی، بەڵام دوو مێردمنداڵ بە شێوەیەکی سەرنجراکێش رزگاریان بوو، ئەو دوو منداڵە لە کاتی بوومەلەرزەکە لە ترسی داڕمانی خانووەکانیان، خۆیان فرێداوەتە خوارەوە و رزگاریان بووە، بەڵام یەکێکیان خوشک و داپیرەی بوونە قوربانی و ئەوی دیکەشیان باوکی گیانی لەدەستدا.

 دوای بومەلەرزەکە ئەو دوو منداڵە گەیێندرانە نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا لە کاتی سەردانیکردنی بەڵێنی پێدان کە دانیشتنێکیان لەگەڵ رۆناڵدۆ و بووفۆن رێکبخەن و دواتر سەرۆک وەزیران بەڵێنەکەی جێ بە جێ کرد و ئەو دوو منداڵەی بردە شاری رۆما و چاوپێکەوتنەکەی رێکخست و هەردوو یاریزانەکەی خانمە پیرەکە بە بینینی هەردوو یاریزانەکە شۆک بوون و وێنە و درێسیان وەکو یادگاری پێشکەش کرد.